خوێنه‌ری هێژا : ئەم وێبلاگە وێبڵاگێکی ڕۆشنبیری و زانستییە لە لایەن من کە ناوم کاوه‌یه‌ و خه‌لکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، شاری مه‌هابادم، دانراوە. من له‌ ساڵی 1995 وه‌ له‌ وڵاتی سوید ده‌ژیم و ئێستا خه‌ریکی وه‌رگرتنی ماگیستر له‌ ڕشته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی به‌شی زانستی سیاسی دام. ‌ به‌ مه‌به‌ستی بیر و ڕا گۆڕینه‌وه ‌و ده‌ربڕینی هه‌ست و خستنه‌ به‌رده‌ستی نووسینه‌کانم له‌ گه‌ڵ ئێوه‌ ئازیز بڕیارم دا منیش دووبارە وێبلاگێک بکەمەوە. به‌و هیوایه‌ له‌ ڕه‌خنه‌ و پێشنیاره‌کانی خۆتان بێ به‌شم نه‌که‌ن.‌ لە داهاتوویه‌کی نزیکدا هیوادارم بتوانم به‌ به‌رده‌وامی نووسینه‌کانم بخه‌مه‌ به‌ر ده‌ستی ئێوه‌ خوینه‌ران. هه‌ر بژین به‌ شادی ک.م